خزمەتگوزارییەکانمان
بانکی بازرگانی حامورابی باشترین خزمەتگوزاری و نوێترین تەکنەلۆژیا پێشکەش بە موشتەرییەکانی دەکات
خزمەتگوزارییەکانی کەرتی کۆمپانیاکان
کەفالەت و نامەکانی گەرەنتی
خزمەتگوزاری کەفالەت و نامەکانی گەرەنتی لە
بانکی حامورابی پشتگیری پێویستتان پێشکەش دەکات بۆ بەهێزکردنی باوەڕپێکراوی بازرگانیتان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی گرێبەست و پڕۆژەکان بە کارامەییەکی بەرز.
خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی گواستنەوەی RTGS
لەگەڵ خزمەتگوزاری RTGS لە بانکی حامورابی، دەتوانن بڕە پارەی زۆر بە شێوەیەکی خێرا و پارێزراو لە نێوان هەژمارە بانکییەکان لە ناوخۆی عێراقدا بگوازنەوە. ئێمە کارایی بەرز و خێرایی لە جێبەجێکردنی کردارە داراییەکانتان دەستەبەر دەکەین.
ئاسانکارییە متمانەییەکان بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان
پشتگیری یەرەوپێشچوونی کارەکانتان دەکەین لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ئاسانکاری متمانەیی بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان. بانکی حامورابی چارەسەری پارەدانی جێگیر و هەمەچەشنتان پێشکەش دەکات کە پێداویستیەکانتان پڕ دەکاتەوە و یارمەتیتان دەدات لە بەدیهێنانی ئامانجەکانتان.
خزمەتگوزاری وەرگرتنەوەی چەک بە سیستەمی ACH
خزمەتگوزاری وەرگرتنەوەی چەک لە ڕێگەی سیستەمی ACH لە بانکی حامورابی ڕێگەیەکی کارا بۆ وەرگرتنەوەی پارەدانەکان بە نەرمی و ئاسانی پێشکەش دەکات. ئێمە ئەزموونی موشتەرییەکانتان باشتر دەکەین لە ڕێگەی ئاسانکردنی پرۆسەکانی پارەدان و وەرگرتنەوە بە شێوەیەکی تەواو چالاک.
خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکان
بانکی حامورابی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری تایبەتمەند پێشکەش دەکات کە یارمەتیتان دەدات لە وەرگرتنی بڕیارە داراییە دروستەکان. ڕاوێژکارە داراییەکانمان ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری و ئامۆژگاری بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام بۆ کارەکانتان